موچه‌ی خانه‌نشینان دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   10:50:14 2018-04-16  |   (3,227) جار خوێندراوەتەوە

كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌سه‌ر دواخستنی موچه‌ی خانه‌نشینان هۆشداریده‌دات، به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كاتی ناردنی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ ڕاسته‌وخۆ موچه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

عوسمان سێده‌ری سه‌رۆكی لقی شارباژێر – دووكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ هه‌ندێكجار حكومه‌ت ڕه‌نگه‌ نه‌توانێت به‌ڵێنه‌كانی بباته‌سه‌ر، به‌ڵام ئێمه‌ داكۆكی له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.


به‌وته‌ی سه‌رۆكی لقی شارباژێڕ– دوكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، "به‌پێی داهاتی نه‌وت و هه‌موو سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی دێته‌ ده‌ستی، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات" و ده‌شڵێت"حكومه‌ت پێی ڕاگه‌یاندوین هه‌ركاتێك پاره‌ی بكه‌وێته‌ ده‌ست ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات".


عوسمان سێده‌ری له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه‌و وتی"له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ دابینكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا دیاریكراوه‌، كه‌ به‌دواداچوونیشمان كردوه‌ ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان له‌دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ 30 ڕۆژ جارێك، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پشت به‌داهاته‌كانی به‌رده‌ستیان ده‌به‌ستێت".


ئاشكراشیكرد: پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ یه‌ك مانگ ڕه‌وانه‌كراوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش چاوه‌ڕوانی قۆناغی دووه‌می پاره‌كه‌ ده‌كات، له‌دوای ناردنی پاره‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كرێت و له‌وه‌ زیاتر دواناخرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان