دارایی بڕیاری به‌ زیادكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دا


نەتەوە  |   10:19:17 2018-04-16  |   (2,547) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم موچه‌ی "كه‌مئه‌ندامان" زیاد ده‌كات و بره‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌كات، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات. 
A+    A-

 

سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند"شه‌وی رابردوو رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌باره‌ی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندم، كه‌ گۆڕانكاری له‌موچه‌ی كه‌مئه‌نداماندا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی موچه‌كانیان كراوه‌ به‌90هه‌زار دینار بۆ 120 هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "باسیله‌وه‌شكرد بۆ زیادكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پێویست به‌دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دینار بووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش ته‌رخانكراوه‌، وه‌زیر به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا كه‌ بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی موچه‌كانیان 60 هه‌زار دیناره‌ له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌موچه‌كانیاندا بكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان