له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   00:27:40 2018-04-16  |   (1,033) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی "ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان" لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كردووە لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەڵام بەڵێنی ئەوەنەدراوە، كە بەشێوەیەكی جێگیر مووچەكانیان وەك فەرمانبەرانی دیكە دەستكاری بكرێتەوە".
A+    A-

 

ئەیوب ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان راشیگه‌یاند، كە بڕی 22 ملیار دینار بۆ دەستكاری مووچەی هەموو هێزەكانی ناوخۆ دیاری كراوە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە كەمە و بەشی كەمكردنەوەی پاشەكەوت ناكات.


وتیشی، "ستەمێكی زۆر لە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش دەكرێت، لە هەر كام لە بەرپرسانی حكومەت دەپرسین تەنها یەك وشە دەڵێن (قەیرانە) و بەوەش مافی هێزە ئەمنییەكان نادەن".
 
















زۆرترین بینراوەکان