كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ دژی توركیا هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   00:22:30 2018-04-16  |   (357) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ سه‌ر بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ عێراق و سوریا هاته‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆیانی له‌و باره‌وه‌ راگه‌یاند.
A+    A-

 

ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی رایگه‌یاند "بەپێی ستراتیژی وڵاتانی عەرەبی بڕیارێك هەیە، ئەویش پرۆتیستۆ و ئیدانەی بوونی هێزەكانی توركیایە لەسەر خاكی باكوری عیراق، داواش لە وڵاتانی دراوسێی دەكەن رێز لەسەروەری خاكی وڵاتان بگرن".


سەبارەت بە دۆسیەی سوریاش دوپاتیكردەوە، بڕیارێكی تایبەتەیان لەسەر دۆسیەی سوریا دەركردوە و تیایدا داوایان لە ئەنقەرە كردوە لە ناوخاكی سوریا بكشێتەوە. دەشڵێت "ئەمە بەشێكە لە تێڕوانین و ستراتیژی عەرەبی".
 
















زۆرترین بینراوەکان