له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباته‌وه‌ زانیاری ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   00:11:59 2018-04-16  |   (2,478) جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆكی "یەكێتی مامۆستایانی كوردستان" رایدەگەیەنێت: حكومەت بەهەر بیانویەك موچەی پەروەردە دوابخات، كارەسات روودەدات و دوورنییە تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان و ئەزموونە گشتییەكان رابگیرێن، دەشڵێت: ئەم مانگەش موچە لەكاتی خۆیدا دەدرێت.
A+    A-

 

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: حكومەت بەڵێنی تەواوی داوە موچە 30 رۆژ جارێك دابەشبكرێت، بەڵام ئەگەر بیەوێت بەهەر بیانوویەك موچەی وەزارەتی پەروەردە دوابخات، كارەسات روودەدات و بەدووریشی نازانین تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان و ئەزمونە گشتییەكان رابگیرێت.


وتیشی: "چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكومەت دەكەین، ئەم مانگەش بەهۆی هەڵبژاردنەوە موچەی مانگی 2 لەكاتی خۆیدا دەدرێت، بەڵام نازانین دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت، ئایا بیانویەك نادۆزنەوە بۆ دواخستنی موچە".


جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئاماژەی بەپڕۆژەی چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو خانەنشینی كردو رایگەیاند: بەداخەوە ئەو پڕۆژەیە دواخرا، لەكاتێكدا ئەگەر جێبەجێبكرایە پارەیەكی زۆر باش دەگەڕایەوە بۆ حكومەت.
 
















زۆرترین بینراوەکان