وێنە... گه‌وره‌ به‌رپرسێكی پێشووتری عیراق رادەستی بەغدا دەکرێتەوە


نەتەوە  |   21:48:27 2018-04-15  |   (618) جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی بەرپرسێکی پێشووتری عیراق رادەستی حکومەتی بەغدا دەکەنەوە کە تۆمەتبارە بە: "گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و پێشتر ئەمینداری وەزارەتی بەرگریی عیراق بووە".
A+    A-


میدیاکانی عیراقی ئاشکرای دەکەن كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ هاوكاریی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مینداری گشتیی پێشووتری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقیان له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه‌ راده‌ستكراوه‌و ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراقیان كردووه‌ كه‌ پێشتر لەو دەستەیەوە داواکراوبووە.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووتری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ‌ناوی زیاد ئه‌لقه‌تانەو تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵیكردن له‌ گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك به‌ بڕی دوو ملیار دۆلار.

 

پێشتریش نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوو كه‌ زیاد ئه‌لقه‌تان ده‌ستگیركراوه‌و هێنراوه‌ته‌وه‌ عیراق.

 

ناوبراو راوێژكاری سه‌ربازیی پێشووی عیراق و راوێژكاری ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و دامه‌زرێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌یله‌قه‌ سه‌ربازییه‌كان و بنیادنانه‌وه‌ی سوپای عیراق بووه‌.

 

پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ برا‌یه‌كیدا كه‌ قاچاخچی بووه‌، كاری كردووه‌و له‌سه‌رده‌می رژێمی بەعسیشدا زه‌ماله‌ی خوێندی بۆ ده‌رچووه‌و  له‌ پۆڵۆنیا نیشته‌جێ بووه‌.

 

پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپول و ئوردنه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت و راده‌ستی عیراق بكرێته‌وه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌رمایه‌داره‌ گه‌وره‌كانی نیشته‌جێی پۆڵۆنیا كه‌ خاوه‌نی كۆشك و ئۆتۆمبیل و خانووبه‌ره‌و كۆگای گرانبه‌هاو گه‌ڕه‌كێكی ته‌واوی وارشۆ-ی پایته‌ختی پۆڵۆنیا بووه‌و بۆدی گاردی وای له‌گه‌ڵ بووه‌ كه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵیدا بوون و وه‌ك ده‌وترێت مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی خه‌یاڵی بووه‌و له‌ئاستی پاسه‌وانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان