دابەشکردنی ئەم پارەیە کۆتایی دێت


نەتەوە  |   16:17:41 2018-04-15  |   (778) جار خوێندراوەتەوە

وادەی کۆتایھاتنی پارەی "ھاندانی مامۆستایان ئاشکرادەکرێت و جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: دابەشکردنی پارەی ھاندان ئەمساڵ ناگرێتەوەو پەروەردەش لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە".
A+    A-


ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندووە، "بڕیاری دابەشکردنی پارەی ھاندانی مامۆستایان لە 2017/1/12 جێبەجێکرا، کە دابەشکردنی پارەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بوو".

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "تائێستا پارەی پێنج مانگ دراوە بە مامۆستایان و تەنھا یەک مانگ ماوە دابەشبکرێت، دوای دابەشکردنی پارەی ئەو مانگەش، پێدانی پارەی ھاندانی مامۆستایان کۆتایی پێدێت، چونکە بڕیارەکە ساڵی 2018 ناگرێتەوەو هێشتا ھیچ بڕیارێک بۆ ئەمساڵ نییە".

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە: "بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ پارەی ھاندانی ئەو مانگەی کە دابەشنەکراوە، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنەکەی دیاریی نەکراوە".

 

شێرکۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش جەخت لەسەر لێدوانەکەی ئەحمەد گەرمیانی دەکاتەوەو دەڵێت: "تەنھا یەک مانگ پارەی ھاندانی مامۆستایان ماوە دابەشبکرێت، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار نەکراونەتەوە بۆ ئامادەکردنی لیستی نوێ دابەشکردنی ئەو هاندانە".
















زۆرترین بینراوەکان