براكه‌ی كه‌ژێ هاوتا خۆی كردووه‌ به‌ مایكل جاكسۆن


نەتەوە  |   13:59:12 2018-04-15  |   (2,426) جار خوێندراوەتەوە

برایه‌كی خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد "كه‌ژێ هاوتا" بە ماکیاج شێوەی خۆی دەگۆڕێت، وێنە و ڤیدیۆکانیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکاتەوە.
A+    A-

 

ئەحمەد ھاوتا ئەسعەد، کە دەکاتە کوڕی ھونەرمەند ھاوتا و برای خانمە گۆرانیبێژ کەژێ ھاوتا، کاری ماکیاج بۆ ڕوخساری بەشێوەیەکی جیاواز بەکار دەھێنێت و تەنیا بە ماکیاژ، شێوەی خۆی بۆ کەسایەتییە جیھانییەکان دەگۆڕێت.


له‌ نوێترین ڤیدیۆیشدا ئه‌حمه‌د به‌ ماكیاج رۆخساری خۆی هاوشێوه‌ی گۆرانی بێژی كۆچكردووی ئەمریکی "مایكل جاكسۆن" لێده‌كات و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات و ده‌ڵێن: لێك جیاناكرێنه‌وه‌.


کەژێ ھاوتا، نوێترین ڤیدیۆی ئەحمەدی برای، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردۆته‌وه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان