نوێترین زانیاری تایبه‌ت به‌ موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ


نەتەوە  |   13:31:30 2018-04-15  |   (4,956) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ بەڵێنیداوە دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی ناوخۆ بكات.
A+    A-

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی خەندانی راگەیاندوه‌، وەكو لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بەردەوام لە هەوڵدان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بۆ چاكردنی مووچەی هێزەكانی ناوخۆ بەتایبەتی مووچەی یەكەی پاسەوانی.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، "لەناو وەزارەتی ناوخۆدا سێ جۆر مووچە هەیە ئەو داواكاریەمان رووبەڕووی وەزیری ناوخۆ كردووەتەوە، پێمان راگەیاندووە نابێت ئەو جیاكارییە لە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ هەبێت، بەتایبەتی مووچەی پاسەوانی كە مووچەكانیان زۆر زۆر كەمە لەناو وەزارەتی ناوخۆدا ستەمێكی گەورە لە یەكەی پاسەوانی دەكرێت".


هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچەدا بكات و مووچە لەوادەی خۆیدا دابەشبكات، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەشنەكراوە. 


ئەبوبەكر هەڵەدنی وتیشی، "وەزیری ناوخۆ بەڵێنیداوە دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی ناوخۆ بكات، بە تایبەتی مووچەی پاسەوانی هەر بۆیە بۆئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی ناخۆ دواخرا بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە".


رونیشیكردەوە، "لەناو وەزارەتی ناوخۆدا سێ جۆر مووچە هەیە، جۆرێكیان مووچەكانیان لەسەدا 100ی موچەكانیان وەردەگرن و جۆری دووەمیان لەسەدا 60 ی مووچەكانیان وەردەگرن و پاسەوانی تایبەتیش لەسەدا 35ی موچەكانیان وەردەگرن".
 
















زۆرترین بینراوەکان