هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كورد ده‌بێته‌ گۆرانی بێژ


نەتەوە  |   12:51:52 2018-04-15  |   (2,167) جار خوێندراوەتەوە

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد \"شه‌هریار حه‌سه‌ن\" دوێتێكی گۆرانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هه‌وادارانیشی به‌ ده‌نگ خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك بوون.
A+    A-

 

شهریار له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێك له‌ گۆرانییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی دوێت چڕیویانه‌ و هه‌وادارانیشی به‌ ده‌نگ خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رسام بوون.


شه‌هریار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕسیاری له‌هه‌وادارانی كردووه‌، پێم خۆش بوو ڕاتان وەر گرم، پێتان باشە بەبێ کلیپ بڵاوی کەینەوە.


جێی باسه‌ شه‌هریار حه‌سه‌ن بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2006 ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و كلیپه‌، پێشتریش به‌شداری درامایه‌كی كردووه‌.


 

 
















زۆرترین بینراوەکان