وه‌زاره‌تی دارایی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دامەزراوەکانی حکوومەت دەکات


نەتەوە  |   11:27:14 2018-04-15  |   (7,629) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت دەکات، "لیستی مووچەی مانگی شوبات ئامادە و ڕەوانەی گەنجینەکانی بکەن".
A+    A-

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی وەزارەتی دارایی دەستی کەوتوون، وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی گەنجینەکانەوە داوای ئامادەکردنی لیستی مانگی شوباتی لە دامەزراوەکانی کردووە هه‌روه‌ها داوا کراوە کە لیستەکان ڕەوانەی گەنجینەکان بکرێن.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ سایتی باسنیوزی ئاشکرا کردوه‌، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتی مووچە دەست پێ بکات و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکرێت، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرەتا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.


ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨، وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای گەیشتنی بڕە پارەکەی حکوومەتی عێراق بەدەست حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی سەرجەم مووچەخۆران کۆتایی پێ دەهێندرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان