كاندیدێك لەیەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا گیانی لەدەستدا


نەتەوە  |   16:33:40 2018-04-14  |   (1,892) جار خوێندراوەتەوە

کاندیدێكی رەوتی حیكمە بەناوی "هادی عقابی" لەیەكەم رۆژی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژارندا گیانی لەدەستدا.
A+    A-

محەمەد جەمیل میاحی وتەبێژی لیستی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە" كە بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی هادی عقابی كاندیدی رەوتەكەیان لە واست رادەگەیەنن".

 

وتیشی"عقابی بەمەبەستی بەشداریكردن لەڕاگەیاندنی لیستەكەیان بەئامادەبوونی سەرجەم كاندیدەكان لەواستەوە بەرەو بەغدا بەڕێكەوتووە، بەڵام لەڕێگادا توشی روداوی هاتووچۆ بووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
















زۆرترین بینراوەکان