باران بارین دەستپێدەکاتەوە


نەتەوە  |   12:18:51 2018-04-14  |   (1,806) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ به‌رده‌وامی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست، سبه‌ینێ‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
A+    A-


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 14ی نیسانی‌ 2018 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ بارینی‌ باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تی‌ له‌ كاتی‌ شه‌ودا.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما 24، سلێمانی 22، دهۆك 22، كه‌ركوك 26 پله‌ی‌ سه‌دی‌ ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی نیسانی‌ 2018، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری‌ ته‌واو له‌گه‌ڵ‌ بارینی‌ باران له‌ كات و شوێنی‌ جیاجیادا.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن: له‌ هه‌ولێر 25 پله‌، سلێمانی 23، دهۆك 23، كه‌ركوك 28 پله‌ی‌ سه‌دی‌ ده‌بێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان