هه‌ڵگرتنی كنگر له‌ناو به‌فرگردا ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌؟


نەتەوە  |   12:00:53 2018-04-14  |   (655) جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەكە لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوە دەكرێت هەڵگرتنی كنگر لەناو به‌فرگردا هۆكارە بۆ نەخۆشی شێر پەنجە بەڵام لە ڕاستی دا ئەوە هیچ بنەمایەكی زانستی و سەلمێنراوی لەسەر نی یە دورە لە ڕاستییەوە.
A+    A-

 

ئه‌ندازیاری خۆراك له‌شكر حه‌مید له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت "بە پێویستم زانی باسی شێوازی هەڵگرتنی كنگر بكەم لەناو بەفر گردا. پێویستە كنگرەكە بە كەمێك زەیتی زەیتون سوربكرێتەوە یان زەر بكرێت دواتر بكرێتە زەرفەوە لە ناو بەفرگردا هەڵبگیرێت بەڵام نابێت كنگر بە كاڵی یان بە کوڵاوی هەڵبگیرێت چونكە ئەو بڕە ئاوەی تێی دا دەمێنێت هۆكارە بۆ تێكچوونی كنگرەكە بۆیە پێویستە بە زەردكراوژوی یان سوركراوی بە زەیتی زەیتون هەڵبگیرێت.

 

ئه‌مانه‌ش سووده‌كانی كنگرن:

ڕێژەیەكی باش ئاسن و پۆتاسیۆمی ێدایە سودی هەیە بۆ كەم خوێنی كۆنترۆڵی ڕێژەی شەكر دەكات،سودی هەیە بۆ سوتانی چەوری چونكە كنگر ڕیشاڵ و ڤیتامیناتەكانی تێدایە هیچ بڕێك چەوری و پرۆتینی تێدا نی یە، سودی هەیە بۆ قەبزی و قۆڵۆن.
















زۆرترین بینراوەکان