ئێران هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی‌ سه‌ر سوریا راگه‌یاند


نەتەوە  |   09:15:02 2018-04-14  |   (291) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی‌ سه‌ر سوریا ده‌كات و رایگه‌یاند كه‌ پێشێلكردنی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌.
A+    A-


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ئێدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای‌ بۆسه‌ر سوریا كرد.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران وتی‌: "هێرشه‌كه‌ پێشێكردنی ئاشكرای‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌" و هۆشداری دا له‌ كاریگه‌ری‌ هێرشه‌كه‌ و كاردانه‌وه‌ هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

وتیشی‌: "هێرشه‌كه‌ پێشێكردنی ئاشكرای‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی‌ سه‌روه‌ری‌ سوریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یه‌تی‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و دوژمنكارییه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ دروستكردنی‌ ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ و ئاسایش له‌ جیهاندا و ئاژاوه‌ و ناسه‌قامگیری‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات و به‌ره‌ی‌ تیرۆریستان وتوندڕه‌وان به‌هێز ده‌كات".

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌ به‌هاوبه‌شی‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هێرشی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوریا  ده‌ستپێكرد.
















زۆرترین بینراوەکان