وێنە‌: داعش هە‌ڕە‌شە‌ لە پوتین و میسی دەکات


نەتەوە  |   21:25:17 2018-04-13  |   (355) جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوى داعش چەند پۆستەرێكى لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوەو تیایاندا هەڕەشەى هێرشكردنە سەر روسیا دەكات لەكاتى ئەنجامدانى یارییەكانى جامى جیهانیى ئەمساڵدا.
A+    A-


لەو رووەوە سایتى دەیلى مەیلى بریتانى پۆستەرەكانى بڵاوكردووەتەوە، لە یەكێك لە پۆستەرەكاندا هەڕەشە لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكى روسیا دەكەن و بە بێباوەڕ ناویان بردووەو هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوەى موسڵمانانى لێدەكەن و بە بكوژى موسوڵمانان ناوى دەهێنن.

 

لە پۆستەرێكى دیکەی ئەو گروپەدا لۆگۆى جامى جیهانى روسیایان بۆ ساڵى 2018 پێوە كردووەو چەكدارێكى داعش دەستى لەسەر میسى داناوەو وەكو ئەوەى بەنیازبێت سەرى ببڕێت، لە پۆستەرێكى تریشدا میسى لە زیندانێكى تاریكدایە و شوێنەوارى ئەشكەنجەدان بە دەموچاوییەوەیە.

 

لە وێنەیەكى تریشدا چەكدارێكى داعش كە چەكى كڵاشینكۆفى بەشانەوەیەو جانتایەكى پڕ لە تى ئێن تى پێیە لە شوێنێكى بەرزەوە سەیرى یاریگایەك دەكات لە روسیا وەكو ئەوەى بەنیازبێت هێرش بكاتە سەر یاریگاكەو بیتەقێنێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان