دووەم وڵات تۆڕی تەلەگرامی قەدەغە کرد


نەتەوە  |   19:44:45 2018-04-13  |   (308) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، "دادگای باڵای روسیا، فەرمانی قەدەغەکردنی  بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرامی لە وڵاتەکەیدا دەرکرد".
A+    A-


بەگویرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هۆکاری ئەو فەرمانەی دادگاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیاکە دزەی بە زانیارییەکانی بەکارهێنەران کردووە.

 

ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، تەلەگرام  بەربڵاوترین تۆڕی کۆمەڵایەتییە لەناو دەسەڵاتدارانی روسیاداو بەرپرسانی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کریملین).

 

 هاوکات لەئێستادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی  نێوان روسیاو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەهۆی دۆخی سوریاوە لە بارێکی خراپدایە.

 

هەر لەوبارەیەشەوە لە کۆتایی مانگی رابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکرد هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ کاریگەریی ئەو تۆڕە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
















زۆرترین بینراوەکان