وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی تری مووچە رادەگەیه‌نێت


نەتەوە  |   13:11:41 2018-04-13  |   (7,161) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "تاوەكو ئێستا 17 وەزارەت و شوێن ماون مووچەی وەربگرن و سەرچاوەیەكی بەرپرسی وەزارەتی دارایش دەڵێت "سبەی لیستی نوێی مووچە رادەگەیندرێت".
A+    A-

 

دوای دەستكاریكردنی پاشكەوتی مووچە تاوەكو ئێستا 24 وەزارەت و دەستە لە حكومەتی هەرێم مووچەیان وەرگرتوە و 17 وەزارەت و دەستەش ماوەن، له‌وباره‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابور حكومەتی هەرێم بەسایتی دواڕۆژی راگەیاندوه‌ "سبەی شەممە 14ی نیسان، لیستی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە رادەگەیندرێت".


وتیشی "بەشێك لەو 17 وەزارەت و دەستانە لیستی نوێی سیستەمی مووچەیان ئاراستەی گەنجیەكان كردۆتەوە، بەڵام چەند شوێنێك ماون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەوانیش لیستەكانیان بە سیستەمی نوێی پاشكەوت دەنێرنەوە گەنجیەكان بۆ ئەوەی مووچەكانیان دابەشبكرێت".


رۆژی پێنجشەممە 5ی نیسان، وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچە بە سیستەمی نوێی پاشكەوت، تاوەكو ئێستا مووچەی 23 وەزارەت و دەستەی دابەشكردووە.
















زۆرترین بینراوەکان