وێنه‌.. خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كورد هاوسه‌رگیریی كرد


نەتەوە  |   10:28:30 2018-04-13  |   (2,777) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ گۆرنیبێژی ناسراوی كورد" فرمێسك حافیز"، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا چووه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ (سواره‌ مام خێلانی) كردووه‌، كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌ و كامێرامانێكی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌ڵمانیایه‌، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێین.


جێی باسه‌ فرمێسك، خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، یه‌كێكه‌ له خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان،  كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لبومێك له‌ساڵی‌ 2014 ناوبانگی‌ ده‌ركرد، ناوبراو یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رچووی‌ زانكۆیه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان