هیوا جه‌مال ده‌نگی خۆی بۆ هه‌ڵبژادن ئاشكرا كرد


نەتەوە  |   01:09:45 2018-04-13  |   (1,696) جار خوێندراوەتەوە

پێشكه‌شكاری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو "هیوا جه‌مال" جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا و ئه‌وانی دوای ئه‌ویش ده‌نگ نادات، ئاشكراشی كرد، كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ راده‌گرێت.
A+    A-

 

هیوا جه‌مال له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌ "نه‌ پرسیار ده‌كه‌م و نه‌ ده‌نگ ده‌ده‌م، هه‌روه‌ك له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی رابردووی عیراق و كوردستان ده‌نگم نه‌دا، (ته‌نها بۆ گشتپرسی ده‌نگم دا، به‌ به‌ڵێ) ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ و ئه‌وانی دوای ئه‌ویش ده‌نگ ناده‌م".


ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ "بڕوام وایه‌ رۆژنامه‌ڤان و هێزه‌كانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش نابێت ده‌نگ بده‌ن".


ئاشكراشیكردووه‌ "ئه‌و ماوه‌یه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌كه‌م پێشكه‌ش ناكه‌م بۆیه‌ هیچ پرسیارێك ناكه‌م، پشتیوان به‌خوا دوای هه‌ڵبژاردن به‌ به‌رنامه‌ی نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌".


جێی باسه‌ بڕیاره رۆژی‌ 12ی‌ ئایاری‌ داهاتوو هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی 14ی نیسان2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگاكانی عیراق و 15ی نیسانیش له‌ پارێزگاكانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
 
















زۆرترین بینراوەکان