ئەم میرمنداڵە ئێستا هونەرمەندێكی بەناوبانگی كوردە


نەتەوە  |   21:39:41 2018-04-12  |   (458) جار خوێندراوەتەوە

عەدنان كەریم هونەرمەندی بەناوبانگی كورد وێنەیەكی تایبەتی خۆی بڵاودەكاتەوە.
A+    A-

عەدنان كەریم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی سەردەمی میرمنداڵی خۆی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام ئاماژەی بەساڵی گیرانی وێنەكە نەكردووە و ئەوەش بۆ یەكەمجار ئەو هونەرمەندە وێنەیەی لەو شێوەیە بڵاوبكاتەوە.


عەدنان كەریم، كە لەئێستادا یەكێك لەداوەرانی بەرنامەی كورد ئایدڵە و بەیەكێك لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان دادەنرێت، ساڵی 1963 لەشاری كەركوك لەدایكبووە و لەبنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی شارباژێڕی شاری سلێمانیەوە و ساڵی 1991 كوردستانی جێهێشتووە و دوای چەندین ساڵ ژیان لەدەرەوەی وڵات لەئێستادا گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لەو شارە نیشتەجێیە.
















زۆرترین بینراوەکان