‌كاروان چێوار له‌ كه‌ناڵێكی‌ ترەوە ده‌رده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   20:47:31 2018-04-12  |   (1,674) جار خوێندراوەتەوە

كاروان چێوار پێشكه‌شكاری‌ پێشووی‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌كۆ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی‌ ئێن ئاڕ تی ئاشكرایكرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ كه‌ناڵێكی‌ تر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.
A+    A-


كاروان چێوار پێشكه‌شكاری‌ پێشووی‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌كۆ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئێن ئاڕ تی‌ له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیوێتی‌ "به‌م نزیكانه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌بم بۆ پێشه‌كه‌شكردنی به‌رنامه‌كانم له‌ كه‌ناڵی "kurdnews".

 

هەر لەوبارەیەشەوە چێوار به سایتی ‌ وێستگه‌ نیوز-ی  وتووە: "هۆکاری گەڕانەوەی دووەمجارم بۆ ئەڵمانیا لەبەر ئەوە بووە کە چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه‌و دواهه‌مین جاریش هێرشی‌ جه‌سته‌ییم كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ گه‌نجه‌كانی‌ تر له ‌بوێریی‌ نه‌ترسن، باسم نه‌كردووه‌".

 

كاروان عوسمان محه‌مه‌د (چێوار) ساڵی‌ 1976 لە سلێمانی له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی شانۆیه‌، چەندین ساڵ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی کاری کردووەو له‌ساڵی 2011 لەکاتی کردنەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا وەک‌ ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سه‌كۆ  تا ساڵی 2015 کاریکردووە.
















زۆرترین بینراوەکان