وێنە... بزانە کیژانی ئیبراهیم خەیات سەرقاڵی چییە؟


نەتەوە  |   19:17:55 2018-04-12  |   (645) جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات دوای ماوەیەکی زۆر کارکردن لەسەر ئەلبومە نوێیەکەی، رایدەگەیەنێت: کە بەم نزیکانە ئەلبومەکەی بڵاودەکاتەوە .
A+    A-


لەبارەی ناوەڕۆکی ئەلبومەکەشییەوە ئاشکرای دەکات: کە ئەلبومەکەی بە ناونیشانی "تەنیام" بەرهەمی ساڵی 2018 یەو لە 11 تراک پێکهاتووەو لەساڵی 2016ەوە دەستکراوە بە تۆمارکردنی بەرهەمەکانی و دەشڵێت: بەرهەمەکان پێکهاتوون لە گۆرانی بۆ دایک و باوک و کوردستان و خۆشەویستی و دووبارە کردنەوەی گۆرانییەکی کۆن بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی گۆرانییە کۆنەکان دەکەن و هەروەها دوەبارەکردنەوەی گۆرانییەکی کرمانجی.

 

کیژان راشیگەیاندووە "جیاوازیی ئەم ئەلبومەی ئەوەیە کە کاری دابەشکردنی گۆرانییەکان لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کراوەو موزیکەکان لەلایەن ژەنیاری بەتوانای کوردو ئێرانی و تورکەوە ژەندراوە.

 

ئاماژەشی بەوەداوە کە ستایلی موزیکەکەی بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانەیەو هەروەها تێکست و ئاوازو دابەشکردنەکان هەمەجۆرن.

 

لەکۆتاییشدا هیوای خواستووە بەرهەماکانی ئەلبومەکەی ببێتە جێی رەزامەندی هەموو لایەک  و مژدەی ئەوەشی بە هەوادارانی دەنگی داوە کە  بەم زووانە ئەلبوومەکە بڵاودەبێتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان