دوو وەزیر بەھۆی گەندەڵییەوە دوردەخرێنەوە


نەتەوە  |   14:51:15 2018-04-12  |   (510) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاروایە لەوناوەڕاستی ھەفتەی داھاتودا کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و دەنگ لەسەر دورخستنەوەی ھەردوو وەزیری کارەباو بازرگانی بدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

بڕیاریه‌ە ڕۆژی سێشەممە 17/4/2018، كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و تێیدا كۆمەڵێك پڕۆژەیاساو دورخستنەوەی دوو وەزیری حكومەتی عیراق دەنگی لەسەربدرێت، له‌وباره‌شه‌وه‌ تاڤگە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، "بەگوێرەی بەرنامەی كار، دەبێت لەو كۆبونەوەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساكانی (سەندیكای پەرستیاران، پیشەی تەندروستی، هەمواری یاسای ژمێركاران)و چەند یاسایەكی دیكە بدرێت كە كێشەیان نییە".


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەر بەگوێرەی بەرنامەی كار، پێویستە دەنگ لەسەر دورخستنەوەی هەردوو وەزیری كارەباو بارزگانی بدرێت، كە پێشتر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوە".


وتیشی: "بەڕێژەی لە70% نیسابی یاسایی دانیشتنەكە تەواونابێت، چونكە لابردنی وەزیرەكان كێشەیەكی سیاسییە، بەدەر لەوەی كێشەی گەندەڵی و كارگێڕیشیان هەیە"، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر نیسابیش تەواوبێت و دانیشتنەكەش بكرێت، "پێموایە دورخستنەوەی هەردوو وەزیرەكە دەنگ ناهێنێت، چونكە یەكێكیان سوننەیەو ئەو دیكەشیان سەر بەڕێكخراوی بەدرەو شیعەیە".
 
















زۆرترین بینراوەکان