وێنه‌.. ئه‌م كچه‌ به‌ شاجوانی جیهان هه‌ڵبژێردرا


نەتەوە  |   14:22:23 2018-04-12  |   (743) جار خوێندراوەتەوە

ڤایۆلێتا گۆلیكۆڤا كچێكی "ته‌مه‌ن 7 ساڵ"ی ڕوسییه‌ و له‌ كێبڕكێی شاجوانی منداڵانی جیهاندا توانی نازناوی شاجوان به‌ده‌ستبهێنێت.
A+    A-

 

كێبڕكێی شاجوانی منداڵان له‌مساڵدا له‌ وڵاتی ڤێتنام ئه‌نجامدرا و 1000 منداڵی كچ له‌ 20 وڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌شداربوون، ڤایۆلێتا له‌ناویاندا توانی نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌ و ببێته‌ شاجوانی منداڵانی جیهان بۆ ساڵی 2018.


دایکی ڤایۆلێتا ئاماژەی بەوەدا، کچەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداربوون لەم پێشبڕکێیە، لە پاش ئەوەی لە قوتابخانەکەیدا ڕاهێنانی نمایشی جلوبەرگ ڕێکخرا، هەروەها لە پێشتردا بەشداریکردووە لە ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی فلادیفۆستۆك.


ڤایۆلێتا لە یەکەم لێدوانیدا پاش بردنەوەی نازناوەکە باسی لەوە کردووە، کە هەرگیز ناوەستێت و بەردەوام دەبێت تا دەگات بە خەونەکەی و دەبێت بە ئەستێرەیەکی دیار لە هەفتە مۆدەی پاریسدا و دەتوانێت لەگەڵ بەناوبانگترین دیزاینەرەکاندا کاربکات.
 
















زۆرترین بینراوەکان