ترەمپ: هەرگیز کاتی هێرشکردنە سەر سووریام دیاری نەکردووە


نەتەوە  |   14:03:37 2018-04-12  |   (302) جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "دەکرێت هێرشی سەر سووریا بەزوویی ئەنجامبدرێت یاخود بەمزووانە هەر ئەنجامنەدرێت".
A+    A-

 

لە توویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "هەرگیز نەمگوتووە کەی هێرش بۆ سەر سووریا ئەنجامدەدرێت، دەکرێ زۆر بە زوویی بێت و دەکرێ بەمزووانە هەر رووشنەدات".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەم ئیدارەی مندا ئەمریکا کاری گەورەی بۆ لەنێوبردنی داعش لە ناوچەکەدا کردووە.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 24 کاژێر پێش ئێستا ترەمپ لە توویتێکدا رایگەیاند "رووسیا دەڵێت هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن، تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت".


رۆژی سێشەممە 10-4-2018 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەماوەی 24 یان 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرشدەکەنە سەر حکومەتی سووریا.
















زۆرترین بینراوەکان