ده‌یلی مه‌یل: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ن


نەتەوە  |   10:56:09 2018-04-12  |   (3,861) جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامه‌یه‌كی "به‌ریتانی" بڵاویكردۆته‌وه‌، تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا فه‌رمانیداوه‌، به‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سوریاوه‌ بجوڵێن.
A+    A-

 

به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، تێرێزا مه‌ی، فه‌رمانیداوه‌ به‌ هێزه‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له‌ دژی سوپای سوریا، كه‌ پێده‌چێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێبكات.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی بۆ به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له‌ هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی كه‌ ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له‌ دژی سوریا ئه‌نجامیبده‌ن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت، هێزه‌كانی له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی خێرا به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌.


به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت موشه‌كی توماهۆك له‌ ژێرده‌ریاكانییه‌وه‌ ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوریا پێكێنێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان