هه‌ژان هێرش: تا ماوم خۆشمەوێییت زۆر زیاتر لەوەی دەیزانیت


نەتەوە  |   00:21:02 2018-04-12  |   (14,582) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد "هه‌ژان هێرش" دوو وێنه‌ له‌ دوو ته‌مه‌نی جیاواز له‌گه‌ڵ كه‌سێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: من و تۆ نزیکەی 16 ساڵە هاوڕێین و خۆشمەوێییت زۆر زیاتر لەوەی دەیزانیت.
A+    A-

 

هه‌ژان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێكه‌ڵكێشی دوو وێنه‌یه‌ و یه‌كێك له‌ وێنه‌كان بۆ سه‌رده‌می مێردمنداڵی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: ڕاستە من خوشکم نییە و بەردەوام خۆزگەم خواستووە خوشکێکم هەبوایە تاهەڵگری خەمەکانم بێت و هاوبەشی خۆشیەکانم بێت، بەڵام بوونی چەند هاوڕێیەکی نزیک لە دەورم لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا ئێستا دڵخۆشمەکات. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یەکێک لەو هاوڕێیانەم (زنار) گیانە قوربانت بم هاوڕێیی تەمەنم، خوشکم، هاوخەمم من و تۆ نزیکەی 16 ساڵە هاوڕێین قوربانت بم سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵمیت و دڵسۆز و هەڵگری خەمم بوویت، من و تۆ هاوڕێین تا ماوم خۆشمەوێییت زۆر زیاتر لەوەی دەیزانیت.
















زۆرترین بینراوەکان