وەزارەتی دارایی خشتەیەكی تری موچە بڵاودەكاتەوە..خانەنشینانیش دیاریكرا


نەتەوە  |   00:17:32 2018-04-12  |   (8,076) جار خوێندراوەتەوە

سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەكی دیكەی موچەی تەواوی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكان بڵاودەكاتەوە، هاوكات وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی ئاشكرادەكرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێن له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دراون رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 15/4/2018، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەكی دیكەی موچەی وەزارەتە مەدەنییەكان بڵاودەكاتەوە، كە بریتین لە وەزارەتەكانی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت، سەرۆكایەتی هەرێم).


لە زانیارییەكاندا هاتووە:"هەر لەگەڵ ئەو خشتە نوێیەدا، موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیش دابەش دەكرێت".


ئەوەش روونكراوەتەوە: هەرچەندە ئامادەكارییەكان بۆئەوەكراوە كە خشتەكە لەرۆژی یەكشەممەدا بڵاوبكرێتەوە، بەڵام ئەگەر رێكارەكان زووتر بەكۆتا بێن، ئەوە خشتەكە زووتر یان لە رۆژی شەممە 14ی 4دا بڵاودەكرێتەوە.


لەبارەی موچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ، زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئەو دوو وەزارەتە خشتەیەكی تایبەت لەبارەی رێژەی پاشەكەوتكردنی موچەخۆرەكانیان ئامادە نەكەن، وەزارەتی دارایی ناتوانێت لە خشتە نوێیەكەی هەفتەی داهاتوودا ناوی ئەو دوو وەزارەتە بڵاوبكاتەوه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان