بە پێی وەرزی لەدایکبونت، کەسایەتیت بناسە


نەتەوە  |   21:22:12 2018-04-11  |   (671) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات، وەرزەکانى ساڵ کاریگەرییان لەسەر کەسایەتى مرۆڤ هەیەو بەپێی توێژینەوەکەش مرۆڤ دەتوانێت بەگوێرەی ئەو وەرزەی تێیدا لەدایکبووە بزانێت کەسایەتیی چییەو چۆنە.
A+    A-

 

لە توێژینەوەیەکى نوێیاندا کە لەسەر ئاستی 500 کەسى خوار تەمەن 40 ساڵ ئەنجامیان داوە، زانایانى بەریتانى بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەى لە وەرزى زستاندا لەدایک بوون هەمیشە گەشبین و ئارامن.

 

 بەپێی توێژینەوەکە، لەدایکبوانى وەرزی پایز کەسایەتیەکى زیرەک و بەتوانایان هەیە و دەبنە خاوەنى کارى گرنگ. ئەو کەسانەى لە وەرزى بەهاردا لەدایک بوون، توشى خەمۆکی دەبن.

 

توێژینەوەکە هەروەها دەریخستووە، لەدایکبوانى وەرزی هاوین کەسایەتیەکى میزاجیان هەیە.
















زۆرترین بینراوەکان