یوفا ھۆشداری توند بە پیپ گواردیۆلاو لیڤەرپوڵ  دەدات


نەتەوە  |   21:14:45 2018-04-11  |   (398) جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" هۆشداریی دەداتە پیپ گواردیۆلاو یانەی لیڤەرپوڵ پەیوەست بە یاسا شکێنی و ئاژاوەنانەوە لەدەرەوەی گۆڕەپانی یاریی.
A+    A-


دوای کردنە دەرەوەی لە یاریەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپول لەلایەن ماتیۆ لاھۆزی داوەرەوە، پیپ گواردیۆلا لە گێمی دووەمدا لەسەر مودەرەجەکانەوە زانیاریی بە یاریزانەکان و ئیدارەی تیپەکەی داوە.

 

ئەوەش بە پێی یاسای ژمارە 69 راھێنەرایەتی سەرپێچییە، چونکە کاتێک راهێنەر دەکرێتە دەرەوە، نابێت بە ھیچ شێوەیەک نە بەباشکراو نە بەنھێنی دەستێوەردان لە رەوشتی تیپەکەیدا بکات.

 

 ھەروەھا ئەو رەخنە گرتنە بەردەوامەی لە داوەران بە تایبەتی لە چامپیۆنس لیگ بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، بۆیە یوفا ھۆشداریی توندی داوە بەو راھێنەرەو راشگەیەندراوە کە لەکاتی دووبارە کردنەوەیدا رووبەڕووی توندترین سزا دەبێتەوە.

 

ھەروەھا یوفا ھۆشدارییشی داوەتە یانەی لیڤەرپوڵ سەبارەت بەوەی کە ھاندەرەکانی ئەو یانەیە کاری ئاژاوەگێڕیی نەکەن بە تایبەتی لەسەر ئەوەی کە ھێرشیان کردبووە سەر پاسی یاریزانانی مانچستەر سیتی.
















زۆرترین بینراوەکان