حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش وەڵامی ترەمپ دەدەنەوە


نەتەوە  |   17:54:30 2018-04-11  |   (469) جار خوێندراوەتەوە

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دژ بە سوریاو هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی، حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سەربە تورکیاشی پێکەوە هێنایە سەر وەڵامدانەوە.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/4/11 وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ئەوەی سوریا بکاتە ئامانج بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی "پاساوی درۆ".

 

موعەلیم راشیگەیاند "رژێمی ئەمریکا کە پشتیوانیی لە تیرۆر دەکات گێچەڵە بێ بیرکردنەوەکانی سەرسامی نەکردین". هەروەک بانگهێشتی ئەمریکاشی کرد پابەندبێت بە ئاشتی و ئارامیی نێودەوڵەتییەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیەکی سوپای سوریای ئازادی هاوپەیمانی تورکیاوە رایگەیاندووە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر رژێمی سوریا ئەوانیش هێرش دەستپێدەکەنەوە.

 

دەشڵێت: "ئەگەر ئەمریکا لە رژێمی سوریا بدات، ئەوانیش هێرش دەبەن و ئەو ناوچانە دەگرنەوە کە  لەدەستیانداوە.

ئەوەش دوای ئەو تویتەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ دێت کە رایگەیاندبوو: "با روسیا خۆی بۆ مووشەکەکانی ئەمریکا ئامادەبکات و مووشەکەکانیان بەرەو سوریا بەڕێوەن".
















زۆرترین بینراوەکان