مۆسکۆ لە لێدوانەکەی ترەمپ هاتە دەنگ


نەتەوە  |   16:16:05 2018-04-11  |   (268) جار خوێندراوەتەوە

مۆسکۆ وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیاش رایگەیاند: "مووشەكە زیرەكەكان ئاڕاستەی تیرۆرستان بكەن نەك حكومەتی شەرعی".
A+    A-


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە وەڵامی وتەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکادا  رایگەیاند: "هێرشی مووشەكی ئەمریكا هەوڵێكە بۆ لەناوبردنی شوێنەواری هێرشی كیمیاییەکەی سەر زەوی".

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاندبوو: "روسیا ئامادەبە مووشەكەكان بەڕێوەن بۆ سوریا".

 

هەڕەشەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئەمریكا و فەرەنسا ماوەی 72 كاتژمێریان دیاریكردووە بۆ هێرشكردنە سەر حكومەتی بەشار ئەسەد، ئەوەش دوای ئەوەی 8ی ئەم مانگە، هێرشی كیمیایی كرایە سەر شارۆچکەی دوما-ی سەربە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كەس كوژراون و هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.
















زۆرترین بینراوەکان