فڕۆکەیەکی سوپای جەزائیر بە 100 سەربازەوە تێکشکا


نەتەوە  |   11:36:05 2018-04-11  |   (581) جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی "سوپای جەزائیر" بە 100 سەربازەوە تێکشکا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تەواوی سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوه‌.
A+    A-

 

بەپێی میدیای جەزائیر فڕۆکەیەکی سوپای جەزائیر لە ناوچەی بۆڤاریک لە باکووری جەزائیر بە 100 سەربازەوە تێکشکا، به‌گورێه‌ی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تەواوی سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.


هه‌ر به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ فڕۆکەکە لە جۆری ئەلیوشین بووە و لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک جەزائیری پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە، هیچ سەرنشینێکیش رزگاری نەبووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان