كوڕه پێشكه‌شكارێكی ناسراوی كورد هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌كات


نەتەوە  |   12:09:58 2018-04-10  |   (10,105) جار خوێندراوەتەوە

پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد "کارۆخ" هێرش دەکاتە سەر ئەڤین ئاسۆ خانمه‌ پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد و دەڵێت: "مەبەستم بێت بە 10 ووشە دەتتوێنمەوە"
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ڤین ئاسۆ له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ له‌و كه‌سانه‌ گیرا، كه‌ دوای جێهێشتنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كاری لێده‌كه‌ن ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، كارۆخ پێشكه‌شكاری پێشوی كه‌ناڵی نێت تیڤی له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ ئه‌ڤین ده‌ڵێت: "خۆت ئەتزانی من چۆن ئەنووسم، خۆت ئەتزانی، کە من بمەوێت لەسەرت بنووسم، بە ١٠ وشە دەت تووێنمەوە!".


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، "دڵنیابە ئەگەر بمەوێت دەتوانم ڕۆمانێکتان لەسەربنووسم، بەڵێن بێت کە بنووسم پێش کارە خراپاکانتان، کارە باشەکانت باس دەکەم، چونکە بێ ئەمەک نابم شتگەلێکی زۆریشت لێوە فێر بووم، بەڵام بیرت دێ ھەمیشە کە دەم ووت من قەڵەمەکەم ھەرگیز نافرۆشم.


ئەم نوسینانەی کارۆخ بەردەوامی هەیە و دوای ئەوەدێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کەناڵی نێت تیڤی ڤیدیۆکانی کارۆخیان لە یوتووب سڕیەوە.
















زۆرترین بینراوەکان