چی بە چەمچەماڵیەکان وت


نەتەوە  |   17:44:13 2015-10-11  |   (409) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پیرە داواى لێبوردن دەکات
A+    A-

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى چەمچەماڵیەکان دەکات و لەسەر لێدوانێکى، داواى لێبوردن دەکات.

 

سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە پەڕەى خۆی لە فەیسبووک ڕونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوەتەوە و تێیدا داواى لێبوردنى لە دانیشتوانى چەمچەماڵ کردووە بەرامبەر ئەو وتانەى دەربارەى خەڵکى ئەو شارۆچکەیە کردوویەتی.

 

لە ڕونکردنەوەکەیدا، پیرە ڕایدەگەیەنێت، لێکدانەوەى هەڵە بۆ وتەکانى کراوە.

 

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى جەخت لەوە دەکاتەوە، چەمچەماڵ خاوەنى شەهید و ئەنفالن و خەڵکەکەى تێکۆشەرن.

 

پیرە هەروەها دەڵێت، لە کەسایەتى ئەو ناوەشێتەوە بە خراپى باسى چەمچەماڵ و چەمچەماڵیەکان بکات. وتەکانى بە ئەنقەست و بە هەڵە لێکدانەوەى بۆ کراوە.





loading...