بەهۆی سێکسەوە بەرپرسێک بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەداتە ژنێک بۆ بێدەنگوونی


نەتەوە  |   09:14:19 2018-04-07  |   (3,524) جار خوێندراوەتەوە

کۆنگرێسمانێکی کۆماریی ئەمریکی بەهۆی ”خەونە سێکسییەکانی“یەوە، دەستی لەکار کێشایەوە.
A+    A-

 

 

بلێیک فارێنتهۆڵد، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە نامەی دەست لەکار کێشانەوەی، رایگەیاندووە، ”باش دەزانم کاتی رۆیشتنم هاتووە“.

 

دەست لەکار کێشانەوەی بلێیک فارێنتهۆڵد بەهۆی کەیسێکەوەیە، کە ژنێک تۆمەتباری کردووە بەوەی لەگەڵی دانیشتووە و باسی ”خەونە سێکسییەکان“ی خۆی لەگەڵ ئەو کچە، بۆ کردووە.

 

ئەو کۆنگرێسمانە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی 84 هەزار دۆلاری ماڵی گشتی داوەتە ئەو ژنە بەرامبەر بێدەنگبوونی و ئاشکرانەکردنی ئەو قسانەی لەبارەی ”خەونە سێکسییەکان“ییەوە کردوویەتی.
















زۆرترین بینراوەکان