وای فای دەگاتە سەر مانگ


نەتەوە  |   21:13:58 2018-04-06  |   (595) جار خوێندراوەتەوە

زانا ئەڵمانییەکان، پلانی دانانی سیستمی ئینتەرنێتی وایەرلێس لەسەر مانگ دادەرێژن، بۆ چاودێریکردنی گەیشتن و چالاکییەکانی دوو ئۆتۆمبێلی رۆبۆت بۆ سەر رووی مانگ.
A+    A-


پڕۆژەکە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای بواری پەیوەندیکردنی ئەلەکترۆنی، نۆکیاو ڤۆدافۆن-ەوە جێبەجێدەکرێت و سیستمەکە (فۆڕ جی 4G)یە.

 

بەوتەی جێبەجێکارەکانی پرۆژەکە، ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو لەو بارەیەوە رابەرت بۆهمی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پی تی ساینتیست، بۆ پەیوەندییە ئەلەکترۆنییەکان دەڵێت: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بۆئەوەی مرۆڤایەتی بێشکەی زەوی بەجێ بهێڵێت و گەشە بە ژێرخانی مرۆیی لە دەرەوەی هەسارەی زەوی بدات".

 
















زۆرترین بینراوەکان