چەند رێنماییەک بۆ خانمانی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ


نەتەوە  |   19:10:06 2018-04-06  |   (1,189) جار خوێندراوەتەوە

لە %٨٠ ی حاڵەتەکان زیان بە بەشی خوارەوەی پێیەکانیان گەیشتووە و ٢٠% زیان بە شان و مل و بربرەی پشتیان .
A+    A-

لەپێکردنی پێڵاوی بەرز

لەپێکردنی پێڵاوی بەرز لە لایەن خانمانەوە زیانی تەندروستی بەدواوەیە و دەبێت خانمان زۆر ئاگاداری ئەو مەترسیانە بن کە بەهۆی پێڵاوی بەرزەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.  

 

لە نێوان ساڵانی  ٢٠٠٢- ٢٠١٢ دا، (١٢٣،٣٥٥) کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی لە پێکردنی پێڵاوی بەرزەوە.

 

لە لێکۆلینەوەکاندا ئەوە دەرکەوتووە، کە زیاتر خانمانی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ تووشی ئەم حاڵەتانە بوون و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

 

شایەنی باسە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە تاوەکو ئێستا، ڕیژەی ئەم حاڵەتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە و تەندروستی ئەو خانمانە ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

 

لە %٨٠ ی حاڵەتەکان زیانیان بە بەشی خوارەوەی پێیەکانیان گەیشتووە و ٢٠% زیانی بە شان و مل و بڕبرەی پشتیان.

 

لەبەر ئەمەش ڕێنمایی خانمان کراوە کە تەنها بۆ شوێنی دیاریکراو پێلاوی بن بەرز لەپێی بکەن و ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئایا دەبێت بۆ ماوی چەندێک ئەو جۆرە پێڵاوانە لەپێ بکرێن.
















زۆرترین بینراوەکان