هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ دابه‌ش ده‌كریت


نەتەوە  |   12:22:11 2018-04-06  |   (18,225) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "هەفتەی داهاتوو مووچە بە شێوازێكی تر دابەش دەكرێت.
A+    A-

 

مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی وەرمان گرتووە، لە هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەكرێت كە لیستی مووچەیان بە سیستەممی تازە تەواو كردووە".


ناوبراو وتیشی: "هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك لیستی مووچەی ئامادە بێت و لە گەنجینەكان پەسند كرابێت، ئەوە لە لایەن وەزارەتی دارایی ئاگادار دەكرێنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2018".


مەدینە ئەیوب له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز ئەوەشی روونکردەوە، دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و راناوەستێت، وەكو حكوومەت بەڵێنیداوە لە ماوەی 30 رۆژ مووچە دەدرێتە هەموو مووچە خۆران.


رونیشیكرده‌وه‌: تاوەكو ئێستا بەهۆی دیاری نەكردنی پێوەرێك لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، رێژەی پاشەكەوتی مووچەی ئاسایش و ناوخۆ و پێشمەرگە بڕیاری لێنەدراوە، كە بڕیاری لێدرا ئەوانیش لەو مانگەدا مووچەكانیان وەردەگرن.
 
















زۆرترین بینراوەکان