پێویستە ژنان سێ مانگ پێش ئەوەی دووگیان بن ئەم كارە بكەن


نەتەوە  |   20:57:42 2018-04-05  |   (1,245) جار خوێندراوەتەوە

زۆرجار دەوترێت كە خانمان پێویستە لە كاتی دووگیانیدا رەچاوی هەندێك رێنمایی تەندروستی بكەن، بەڵام نا بێت ئەوەیان لە بیر بچێت، كە بۆ خۆپارستن لە بوونی منداڵ شێواو پێویستە، سێ مانگ پێش ئەوەی دوو گیان بن، هەنگاوێك بگرنە بەر.
A+    A-

بەپێی توێژینەوەیەك ئەو خانمانەی سێ مانگ بەر لەوەی دووگیان بن، هەروەها لە سیچ مانگی یەكەمی دووگیان بوونیان بەردەوام حەبی فولیك ئەسید بەكاردەهێنن، ئەگەری ئەوەی منداڵەكەیان شێواو یان ناتەواو بێت زۆر كەمە.


باس لەوەشكراوە، لە پاش ئەو ماوەیە دایك دەوەستێنرێت لە وەرگرتنی ئەم حەبە، پاشان پزیشكی تایبەتی خولی داهاتووی وەرگرتنی فۆلیك ئەسیدی بۆ دادەنێت لەپاڵ چاودێریكردنی ماددە خۆراكیەكان و ڤیتامینەكان تر لە جەستەیدا.
















زۆرترین بینراوەکان