ریاڵ مەدرید بۆ رازیکردنی رۆناڵدۆ دەست بە جووڵە دەکات


نەتەوە  |   21:29:55 2018-04-04  |   (475) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی "زیادکردنی مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە" یانەی ریاڵ مەدرید کەوتۆتە جووڵەو ئەگەری ئەوە بەدوور دەزانرێت یانەکە بەجێ بهێڵێت.
A+    A-


ماوەیەک بەر لەئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە رۆناڵدۆ بڕیاری داوە لە کۆتایی وەرزدا یانەی شاهانەی ئیسپانیا بەجێ بھێلێت بەھۆی ئەوەی پێرێزی سەرۆکی یانەکە لەبەرامبەریدا بێ وەفا دەرچووەو ئامادەنەبووە بۆندەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.

 

کریستیانۆ لەبەرامبەر نوێکردنەوەی بۆندەکەیدا داوای 30 ملیۆن مووچەی ساڵانە دەکات، چونکە پێیوایە ئەو مووچەیەی ئێستا وەریدەگرێت بەراورد بە مووچەی میسی کە 40 ملیۆنەو نێیمار کە 37 ملیۆنە، زۆر کەمە، بەڵام دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە لەمساڵدا نیشانی دەدات، ئێستا یانەی ریاڵ دەستی بەجووڵە کردووەو رازی بووە بۆندەکەی رۆناڵدۆ چاک بکات و مووچەکەشی بەویستی خۆی بۆ زیادبکات.
















زۆرترین بینراوەکان