ئەم خۆراكانە لە رووی سێكسیەوە بەهێزتان دەكەن


نەتەوە  |   21:02:43 2018-04-04  |   (3,791) جار خوێندراوەتەوە

بۆ چارەسەركردنی هەموو گرفتێكی تەندروستی، لەوانە لاوازی سێكسی، باشترین چارەسەرەكان چارەسەری سروشتی و باشتر كردنی بەرنامەی خۆراكین.
A+    A-

 

لێرەدا كۆمەڵێك میوە و خۆراكتان پێدەناسێنین كە جیا لەوەی بە هۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لە پرۆستین و هەندێك پیچكهاتەی تر كە توانای سێكسی زیاد دەكەن، لە هەمان كاتدا ئارامی بە مێشك و دەرونیشتان دەبەخشن.


1. ئەڤۆكادۆ:


خواردنی ئەڤۆكادۆ توانای سێكس زیاد دەكات لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كەم چەوری تێدایەو جۆری چەورییەكەشی لە چەوریە ناتێرەكانە. هەروەها ئەڤۆكادۆ پارێزگاری لە دڵ دەكات و لێدانی دڵ بەهێز دەكات و یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا.

2. بادەم:


بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست و سۆزداری و توانای سێكس زۆر زیاد دەكات. بادەم زینك و ڤیتامین E و سیلینیۆمی تێدایە. كە زینك ئارەزووی سێكس كردن و توانای سێكس كردن زیاد دەكات.

3. شلیك:


ڕەنگی سوور ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە. هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی سێكس دەكەن كاتێك ژنان بەرگی سوور دەپۆشن. شلیك ڤیتامین B و ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبنە هۆی زیادبوونی تۆوەكان.

 

4. خۆراكە دەریاییەكان:


گوێچكە ماسیو یەكێكە لەو خواردنە دەریاییانەی كە سودی زۆری هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن. هەروەها یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین ڕێژەی زینكی تێدایە. هەروەها ماسی سەلەمون و هەموو جۆرەكانی تری ماسی بە ڕێژەی زیاد و كەم سودیان بۆ زیادكردنی توانای سێكس هەیە.

 

5. جەرجیر:


جەرجیر یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن.

 

6. هەنجیر:


هەنجیر بەهۆی ئەوەی هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە زۆر گرنگە بۆ دڵ و یارمەتی دڵ دەدات. هەروەها خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵیان تێدایە توانای سێكس زۆر بەرز دەكەنەوە و هەنجیریش یەكێكە لەو خۆراكانە.

 

7. میوە ترشەكان:


میوە ترشەكان بریتین لە لیمۆی سەوز و زەرد و پرتەقاڵ و سندی كە ڕێژەیەكی زۆر دژەئۆكسید و ڤیتامین C و ترشی فۆلیكیان تێدایە كە هەموویان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی زاووزێ.
















زۆرترین بینراوەکان