هەنجیر دەیان سود بە تەندروستی دەگەیەنێت


نەتەوە  |   20:58:18 2018-04-04  |   (445) جار خوێندراوەتەوە

هەنجیر یەکێکە لەو میوانەی لە هاویندا پێدەگات و بەهایەکی خۆراکی زۆری هەیە و چەندین سود بە تەندروستی دەگەیەنێت.
A+    A-

 

ھه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌جاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و ڤیتامینه‌كانی B1،B2، AC،  AG  و دژه‌ ئۆكسان، ڕیشاڵ له‌گه‌ڵ بوونی ترشه‌ چه‌وری و كۆمه‌ڵێك كانزای گرنگ وه‌ك: ئاسن، كالیسیۆم، مس، پۆتاسیۆم به‌ھۆی بوونی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ گرنگانه‌ له‌ پێكھاته‌یدا خواردنی كۆمه‌ڵێك سوودی ته‌ندروستی گرینگی ھه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك بۆ هه‌نجیر كردوویانه‌، ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

 

- له‌ توانایدایه‌ ھه‌ندێك له‌ گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی ھه‌رس چاره‌سه‌ر بكات.

گورچیله‌ چالاك ده‌كات و ڕزگاریشی ده‌كات له‌ خوێی زیاده‌.

چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و نه‌خۆشی ئاوڵه‌ له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا ده‌كات.

- یارمه‌تی دابه‌زانی كێشی له‌ش ده‌دات و ڕێگری ده‌كات له‌ قه‌ڵه‌وبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ شه‌كری تێدایه‌، به‌ڵام ڕیشاڵی خۆراكیشی تێدایه‌، خواردنی هه‌نجیر وا ده‌كات زوو ھه‌ست به‌ تێربوون بكه‌یت.

- به‌ھۆی بوونی كالیسیۆم له‌ پێكھاته‌یدا ئێسك به‌ھێز ده‌كات، ڕێگریش له‌لاوازبوونی ده‌كات به‌هۆی زیادبوونی ته‌مه‌نه‌وه‌ .

 

- mده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا كه‌ پێكھاته‌ی سه‌ره‌كی دروستبوونی ھیمۆگلۆبینی خوێنه‌، بۆیه‌ ھه‌نجیر له‌ توانایدایه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌م خوێنی (ئه‌نیمیا) بكات.

 

- ڕێگری ده‌كات له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

 

- ده‌توانرێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی برینی ده‌مدا سوودی لێ وه‌ربگیرێت، پووكیش له‌ تووشبوون به‌ ھه‌وكردن ده‌پارێزێت، ددان به‌ھێز ده‌كات به‌ مه‌رجێك دوای خواردنی به‌ھۆی بوونی شه‌كر له‌ پێكھاته‌یدا ددانه‌كان بشۆرێت

 

- قژ به‌ھێز ده‌كات و ڕێگری له‌ ھه‌ڵوه‌رینی قژ و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی زوو پیربوون ده‌كات.

 

- چاره‌سه‌ری ھه‌وكردنی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه‌ ده‌كات.
















زۆرترین بینراوەکان