جارێكی تر لەبارەی خواردنی نۆتێلا هۆشداری دەدرێت


نەتەوە  |   20:49:53 2018-04-03  |   (430) جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە كەسانێكی زۆر لەسەرانسەری جیهان ئارەزووی خواردنی شوكوڵاتەی نۆتێلا دەكەن، بەڵام بۆ جاری دووەم پسپۆران هۆشداری دەدەن دەبارەی خواردنی و توێژینەوەیەكی نوێش ئاشكرای دەكات، سەرچاوەیەكە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.
A+    A-

 

پێشتریش لەبارەی زیانەكانی نۆتێلا بۆ سەرتەندروستی هۆشداری درابوو و لەئێستاشدا و لە نوێترین توێژینەوەی پزیشكیدا، كە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی خۆراك لە ئەوروپا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە شوكولاتەی نۆتێلا سەرچاوەیەكە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و هۆشداری دەدرێت لە خواردنی.


بەپێی توێژینەوەكە، نۆتێلا ڕێژەیەكی زۆر پێكهاتەی ڕۆنی پاڵاوتەكراوی ناوكی خورما لە دروستكردنیدا بەكاردێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ئەم جۆرە چەوریەش لە لەشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی بڕی "ئێستراتی خانەی ترشە چەوری لەجۆری B"، كە دواتر دەگۆڕێت بۆ ماددەی زیانبەخش واتە "ژەهر"، كە ئەوەش سەرچاوەیەكە بۆ جۆرەكانی شێرپەنجە.


كاتێكیش ڕۆنی ناوكە خورما لەپلەی گەرمی سەروو 200 پلەی سەدیدا دەپاڵێورێت لەهەموو ڕۆنێكی ڕووەكی زیاتر ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆكاری تووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە.


پێشتریش لە راپۆرتێكی پزیشكی پێگەی simpleorganiclife دا هاتبوو، نوتێلا لە ڕاستیدا ژەهراویترین خۆراكە، كە بۆ خۆت یان بۆ خێزانەكەتی بەكاردەهێنیت، چونكە لە نوتیلادا مادە ژەراوەیەكانی ڤانیلین، كە له ڕاستیدا تامە له نۆتێلادا، بەكاردێت بۆ بێ هۆشكردنی مێشكت، چونكە كه تۆ تامی ڤانیلین دەكەیت له نوتێلادا چێژی لێدەبینیت، بەڵام له ڕاستیدا هەموو خانەكانی مێشكت دەكوژێت و بە خواردنی هۆگرت دەكات.


ئاماژە بەوەشكرابوو، نوتێلا جۆرە شیرێكی تێدایه كە ناتەندروستە، چونكە ئەو شیرەی تێیدا بەكاردێت پێكهاتووه له شیری مانگای نەخۆش، ئەو شیره بەر" GMO" كەوتووه كه ئەمەش له نرخەكەی كەم دەكاتەوه، ئەم جۆرە شیرە ترسناكترین جۆری شیرە، هاوكات نوتێلا له شەكرێك پێكهاتووه كه زۆر هۆگرت دەكات، ئەم شەكرەش بەر "GMO" كەوتووه كه ناسراوه به شەكری گۆشت، زۆر خراپ و مەترسیدارە.
















زۆرترین بینراوەکان