ریاڵیش دەچێتە نێو کێبرکێی کڕینی یاریزانەکەی بەرشەوە


نەتەوە  |   18:52:25 2018-04-03  |   (592) جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەکە دەنگۆی رۆشتنی "سامۆئێل یۆمتیتی بەرگریکارە فەرەنسییەکەی یانەی بەرشە بۆتە بابەتی یەکەم و گرنگی میدیا وەرزشییەکان، دوای ئەوەی کە یانەی مانچستەر یونایتدی بریتانی  بۆندێکی وای خستۆتە بەردەم ئەو یاریزانە کە تووشی شۆکی کردووە".
A+    A-


ئێستا ئەو بەرگریکارە دەیەوێت لە بارسا بڕوات ، یانەی مان یونایتد بڕی ٩ ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی ساڵانە خستۆتە بەردەمی، بۆیە ئێستا یۆمتیتی داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات لە یانەی بەرشەلۆنە و ھەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر مووچەکەی بۆ زیاد نەکەن، ئەوا دەڕوات.

 

 ھەرچەندە ھەموو دەنگۆکان بۆ ئەوەن یۆمتیتی بچێتە مانچستەر، بەڵام ئەمڕۆ پێگەی دۆن بالۆن بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامادەیی دەربڕیووە بۆندەکەی یۆمتیتی بشکینێ کە 60 ملیۆنە و بیگوازێتەوەو مووچەیەکی باشتری لەوەی یانەی بارسا پێبدات.

 

ئەگەر یۆمتیتی رازی ببێت، ئەوا ریاڵ مەدرید بە ئاسانی دەتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوەو ئەگەر ئەوەش رووبدات، ئەوا یۆمتیتی دەبێتە یەکەم یاریزان کە لە دوای ساڵی 2000ەوە راستەوخۆ لە بارساوە بچێتە ریاڵ وەک ئەوەی لویس فیگۆی پورتوگالی لەو ساڵەدا کردی.
















زۆرترین بینراوەکان