بەرشەو ریاڵ هاندەرانی لیڤەرپوڵ دڵخۆش دەکەن


نەتەوە  |   16:59:34 2018-04-01  |   (235) جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی هەردوو یانەی ریاڵ و بەرشە هەواڵی خۆش بەگوێی هەوادارانی لیڤەرپوڵدا دەدەن و رایدەگەیەنن: "بۆ میرکاتۆی هاوینە محەمەد سەڵاحیان ناوێت".
A+    A-


رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە محەمەد سەڵاح لە ریزەکانی لیڤەرپوڵدا دەمێنێتەوە، چونکە یانەی بەرشلۆنە گرنگی بە تواناکانی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی دەدات و ریاڵ مەدریدیش رەتیکردۆتەوە هێرشبەرە میسرییەکە لە پلانەکانیاندا بێت بۆ هاوینی داهاتوو.

 

هەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوە داوە کە بلاوگرانا 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی گریزمان داناوەو ریاڵ مەدریدش کار بۆ پەلکێشکردنی لیڤاندۆڤسکی دەکات، ئەوەش وادەکات سەڵاح لە ریزەکانی ئەنفێڵددا بمێنێتەوە.

 

لەماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە لە ئارادابوو کە یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رکابەریی لەسەر ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ محەمەد  سەڵاح-ی گۆڵكاری ئەو یانە ئینگلیزییەدا بکەن، بەو هۆیەشەوە هەوادارنی ئەو دوو یانەیە نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری رۆیشتنی ئەستێرەکەیان دەربڕیبوو.
















زۆرترین بینراوەکان