خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکرێتەوە


نەتەوە  |   09:39:29 2018-03-31  |   (12,375) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌سیستمی‌ نوێی‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بڵاوبكاته‌وه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ناوخۆ بڕیار له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆوه‌ ده‌درێت".
A+    A-

وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری ته‌رخانكردنی‌ 10 ملیار دیناری‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆداوه‌ كه‌ گۆڕانكاریی له‌ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان بكرێت، به‌ڵام به‌شێكی‌ زۆری‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ سیستمی‌ نوێی پاشه‌كه‌وت ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داواده‌كه‌ن پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌كانیان هه‌ڵبگیرێت.

 

لیوا به‌ختیار بابان ڕاوێژكاری‌ سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئێس ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووە، "بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی 4ی 2018 خشته‌ی‌ نوێی سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران بڵاوبكرێته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت ئه‌و خشته‌یه‌مان به‌ڕه‌سمی ده‌ستبگات".

 

وتیشی‌:"تائێستا هیچ ڕێژه‌یه‌ك بۆ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام بڕیاروایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ دارایی و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆدا ئه‌نجامبدرێت و بڕیار سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له‌ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی ناوخۆدا بكرێت".

 

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ناوخۆدا ئه‌و پێشنیازانه‌ی تایبه‌تن به‌گۆڕانكاری له‌ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی هێزه‌كانی‌ ناوخۆ گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێت و تێیدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".
















زۆرترین بینراوەکان