وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی نوێی موچه‌ به‌سیستمی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   10:37:56 2018-03-30  |   (12,566) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، "لە رۆژی یەكشەمەوە گەنجینەكان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادەدەكەن"، هاوكات هاووڵاتیانیش دڵنیادەكاتەوە هەنگاوی گەورە نراوە بۆ شەفاف بوونی حكومەت".
A+    A-

 

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، ئێستا باری دارایی هەرێم بەرە و باشتر چووە داهاتی ئێمە 130 ملیار دینار زیاتر بووە، بۆیە بریارماندا دەستكاری پاشكەوتی مووچە بكەین، كە لە بەرژەوەندی مووچە خۆراندا بێت.


ناوبراو وتیشی:"ئێستا لە 100 ھەزارە و تا 400 ھەزار دینار هیچی لێ پاشەكەت ناكرێت لە 400 هەزار دینار تا 500 ھەزار دینار بڕی % 10 لێ پاشەكەوت دەكرێت و لە رۆژی یەكشەمەوە گەنجینەكان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە دەكەن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەغدا بە گرەنتی داوە بە هەرێم هەموو مانگ بڕی 317 ملیار دینار و ڕەنگە زیاتریش بۆ هەرێم بنێرێ ئێمەش دەتوانین ھەموو مانگ بە سیستمی نوێ مووچە دابەش بكەین لە ھەمان كاتیشدا مووچەی خانەنشینی و زیندانی سیاسی ھەموو مانگ دەدرێ بێ دواكەوتن.


وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان ئاشكراشیكردووە، ئێستا نەبوونی سیولە لە بانك كێشەیە بۆ ئێمە و تائێستا چارەسەر نەكراوە، بۆیە ھەوڵەكان بۆ ئەوەن ئەو كێشەیەش چارەسەر بكرێ.
 
















زۆرترین بینراوەکان