نیازی به‌غدا له‌ باره‌ی ره‌وانه‌كردنی پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   00:40:20 2018-03-29  |   (2,017) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێی وایە "لە ئێستادا بەغدا ئەوەی بۆی روون بووەتەوە كە داهاتی هەرێم بەشی موچە ناكات و بڕی ئەو كورتهێنانەش رەوانە دەكات، بێ ئەوەی هەرێم نەوتی خۆی رادەست بكات.
A+    A-

 

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاندووه‌: "حكومەتی عیراق بەرپرسیارە لە موچەی فەرمانبەرانی هەموو عیراق"، بە ئاماژەكردن بە رەوانەكردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم، وتیشی: "لەو بارەوە هیچ رێككەوتنێكی دارایی لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ ئەنجامنەدراوە، ئەوەشی كە كراوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەغدا ئەوەی لە بەرچاو گرتووە داهاتی حكومەتی هەرێم چەندە، بۆیە بڕێك پارە دەخەنە سەر ئەو داهاتە بۆ ئەوەی بتوانرێت موچەی فەرمانبەران بدرێت".


هێمای بۆ ئەوەشكرد، كە بەغدا بۆی دەركەوتووە حكومەتی هەرێم مانگانە 600 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت، بۆیە بڕێكیان خستووەتە سەرداهاتی هەرێم تا بە تەواوی موچەی موچەخۆران بدات.


بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا بەغدا رازی دەبێت هەرێم نەوتی خۆیشی بفرۆشێت و پارەش لە حكومەتی فیدراڵ وەربگرێت، وتی: "بەڵێ، هەر لە بەر ئەو هۆكارەی كە دەزانێت داهاتی هەرێم بەشی موچە ناكات، بۆیە بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێم".
 
















زۆرترین بینراوەکان